مێهدی سانێعفەرشی، هاووڵاتیی خەڵکی تەورێز، دوای ٢٦ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی تەورێز لە دواڕۆژانی گەلاوێژدا دوای دوو ساڵ ژیانکردن لە وڵاتی تورکیا، بە مەبەستی دیداری بنەماڵەکەی گەڕابوویەوە ئێران و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو دوای ٢٦ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕۆژی ڕابردوو گواسترابوویەوە بۆ بەندی ئەمنی بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە و ئەمڕۆیش ڕەوانەی بەندی سیاسی کراوە. «بانگەشەی دژی حکوومەت» لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەک تۆمەتی ئەم هاووڵاتییە ڕاگەیەنراوە.
ورمێ؛ گواستنەوەی مێهدی سانێعفەرشی بۆ بەندیخانە
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە