گواستنەوەی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/09/14/p9079
فەرشاد جەهێش و ئیسماعیل پەروەری، دوو هاووڵاتیی سوننەی خەڵکی ورمێ و بۆکان کە پێشتر بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، گواسترانەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، فەرشاد جەهێش، هاووڵاتیی تورکی سوننەی خەڵکی ورمێ، ٨ی گەلاوێژ بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا و ڕۆژی ڕابردوو دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکان گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ.
هەروەها ئیسماعیل پەروەری، هاووڵاتیی کوردی سوننەی خەڵکی بۆکان، ١٩ی گەلاوێژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو دوای ٣٣ ڕۆژ لێپرسینەوە لەم دەستبەسەرگە ئەمنییەدا گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە ڕۆژی ڕابردوو گواسترابوونەوە بۆ بەندی ئەمنی بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە و ئەمڕۆیش ڕەوانەی بەندی سیاسی کراون. هاوکاریکردنی گرووپە سەلەفییەکان وەک تۆمەتی ئەم کەسانە ڕاگەیەنراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە ورمێ هەموو بابەتەکانی «ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان»
-
لانیکەم ١٢ چالاکی مەزهەبیی کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەستبەسەرن
-
گواستنەوەی مێهدی سانێع‌فەرشی بۆ بەندیخانە
-
گواستنەوەی سێ چالاكی مه‌زهه‌بیی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ زیندان
-
مه‌لایه‌كی ئایینیی کورد به دانانی بارمته ئازاد كرا
-
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتیی كورد له شاره‌كانی ورمێ، سنه، مه‌ریوان و كامێران لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان
-
گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتیی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ زیندان و مانه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعاتدا