به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر لقی ٢ی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر شاڵگەردی، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی، چالاكی ژینگه‌پارێزی كوردی بۆ سێهه‌مین جار درێژ كرده‌وه.
درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ئه‌م چالاكه له حاڵێكدایه كه پێشتر به بنه‌ماڵه‌کەی وترابوو له ڕێكه‌وتی ٨ی ڕه‌زبه‌ردا بریاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونه‌كه‌ی ده‌بێته ئازادی به دانانی بارمته.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فەرانەک جەمشیدی کە ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە و دەستبەسەریان کرد. بنەماڵەی خانمی جەمشیدی وتوویانە ئەو کەسانە کە جلوبەرگی مەدەنیشیان لەبەر بووە، وێڕای پشکنینی ماڵەکە دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی شەخسیی ناوبراودا، وەک کۆمپیتەر و مۆبایلەکەی، گرتووە.
ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە ڕۆژان بۆ لێپرسینەوە دەبرێتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و شەوانیش دەبرێتەوە بۆ کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت یان هەمان زیندانی ژنانی سنە. «بانگەشەی دژی حکوومەت» و «چالاکیی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» وەک تۆمەتەکانی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە ڕاگەیەنراوە.
فەرانەک جەمشیدی پێشتر لە پاییزی١٣٩٧دا و هاوکات لەگەڵ ڕەوتی دەستبەسەرکردنی بەربڵاو و دەستەجەمعیی چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامانی لقی کوردستانی پارتی یەکێتیی نەتەوەییدا، چەندین جار لە لایەن ڕێکخراوە ئەمنییەکانەوە بانگ کرا و لەسەر چالاکییەکانی خۆی و هاوسەرەکەی، ئارمین ئێسپێرلووس کە ئەویش ئەوکات دەستبەسەر بوو، لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
سنه؛ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی بۆ جاری سێهه‌م درێژ كرایه‌وه
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە