له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م شه‌ش هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی عه‌زیز نه‌سیری، عه‌بدول په‌رته‌و، پشتیوان په‌رته‌و، میلاد وه‌یسی، كه‌یهان شیرینی و به‌هرام قاسمی لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كانی ورمێ، سنه، مه‌ریوان و كامێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، عه‌زیز نه‌سیری له ڕێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژدا له ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و و دوای ٢٦ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێ ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كراوه، تۆمه‌تی ناوبراو هاوكاریکردنی كۆمه‌ڵه ڕاگه‌یه‌نراوه.
عه‌بدول و پشتیوان په‌رته‌ویش کە دوو برای خه‌ڵکی گوندی “نێ”ی مه‌ریوانن، له ڕۆژانی ١ و ٣ی ڕه‌زبه‌ر لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌انه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
هه‌روه‌ها له ڕۆژانی ڕابردوودا كه‌یهان شیرینی و به‌هرام قاسمی، خه‌ڵكی “مێراو”ی سنه، ڕوسته‌م ئیبراهیمی خه‌ڵكی گوندی “ته‌خت‌زه‌نگی”ی كامێران و میلاد وه‌یسی، هاووڵاتیی سنه‌یی، لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كراون.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتیی كورد له شاره‌كانی ورمێ، سنه، مه‌ریوان و كامێران لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە