تاران: ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/10/08/p22962
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له تاران لانیكەم سێ هاووڵاتییان به ناوه‌كانی ئەندیشە سه‌دری و ندا پیرخزرانیان، خەڵکی سنە، و ئێلوار قولیوه‌ند، خه‌ڵكی ته‌ورێز، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادریار كردووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م باره‌وه‌ی به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی لوقمان پیرخزرانیان، پەیکەرساز و زیندانیی سیاسیی پێشوو و دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌یان ندا پیرزخرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر لوقمان پیرخزرانیانی باوكی ئه‌م چالاكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش کە له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی منداڵه‌كه‌یدا ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕێوه، له به‌رده‌ستدا نییه و پێده‌چێ ئەویش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابێت.
هاوكات ئه‌ندیشه سه‌دری خوێندكاری هونه‌ر و ئێلوار قولیوه‌ند، چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تیش هەر له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە تاران هەموو بابەتەکانی «ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان»
-
سێ هونەرمەند و چالاکی کۆمەڵایەتی هێشتا هەر لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەرن
-
سێ چالاکی کۆمەڵایەتی و هونەرمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کران
-
موژگان کاوسی لە زیندانی ئێڤین‌دا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
-
گواستنەوەی سەکینە پەروانە لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ شوێنێکی نادیار
-
ڕەتکردنەوەی داوای سەرلەنوێ داگاییکردنەوەی حه‌وت به‌ندكراوی مەزهەبی مه‌حكوم به ئێعدام له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه
-
هاووڵاتییه‌كی كورد به دانانی بارمته له زیندانی مه‌ریوان ئازاد كرا/ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌كی كورد له تاران