لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە، دیسان بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی و مادێح فەتحی، دوو چالاکی ژینگەپارێزی کوردی بۆ جارێکیتر درێژ کردەوە.
فەرانەک جەمشیدی، ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان ٨ی پووشپەڕ بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو، هەروەها مادێح فەتحیش، ئەندامی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، ٢٠ی گەلاوێژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەر لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «مووسا شاگڵدی، سەرۆکی لقی دووی لێپرسینەوە، بنەماڵەی ئەم دوو چالاکە ژینگەپارێزەی ئاگادار کردۆتەوە کە کاری دۆسیەکە هێشتا درێژەی هەیە و لێپرسینەوەکان کۆتایی نەهاتووە، هەر بۆیە بڕیاری دەستەبەسەربوونی ئەو دوو کەسەی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە تازە کردۆتەوە».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە فەرانەک جەمشیدی و مادێح فەتحی لە سەرەتای دەستبەسەرکردنەوە هیچ دیدارێکیان لەگەڵ بنەماڵەکەیان نەکردووە و تەنیا توانیویانە چەند جارێک بە کورتی بە تەلەفۆن پێوەندی بە بنەماڵەیانەوە بگرن.
لەم ساڵانەی دواییدا مادێح فەتحی دوو جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە کە دوایین جاری سەرماوەزی ١٣٩٦ بوو کە دوای ئەوەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا بۆ ماوەی ٣ مانگ دەستبەسەر کرا و ئینجا بە دانانی بارمتە ئازادیان کرد. ناوبراو لە گوڵانی ١٣٩٨دا بە تۆمەتی «چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» حوکمی ساڵێک زیندانی حەتمی و ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو یان تەعلیقیی بۆ دەرچوو، دواجار چونکوو تانەی لەم بڕیارەی دادگا نەدا، بەپێی یاسای قبووڵکردنی حوکم، سزاکەی کەم کرایەوە بۆ ٧ مانگ زیندانیکردن.
سنە؛ تازەکردنەوەی دووبارەی بڕیاری دەستبەسەربوونی دوو چالاکی ژینگەپارێز

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە