بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، خەبات مەفاخێری، لە ئەندامانی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان کە ٦ی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوو، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی پێوەندیی تەلەفۆنی یان دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەدایە.
لەم ماوەیەدا دوو جار بڕیاری دەستبەسەربوونی ئەم چالاکوانە کوردە تازە کراوەتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تا ئێستا بەرپرسانی دادوەری و ئەمنی ئامادە نەبوون هیچ زانیاری و ڕوونکردنەوەیەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو بدەن.
هەروەها مادێح فەتحی، یەکێکیتر لە ئەندامانی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان کە ٢٠ی گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە.
دەوترێت ئەم دوو چالاکوانانە ژینگەپارێزە لە کاتی دەستبەسەرکردندا کەوتوونەتە بەر لێدانی هێزە ئەمنییەکانەوە.
سنە؛ چالاکوانێکی ژینگەپارێز، خەبات مەفاخێری، هێشتا هەر دەستبەسەرە
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە