لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو فایەق یووسفی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی «هەڵۆ»ی سەقز و جەلال ڕوستەمی، لە چالاکوانی مەدەنیی کامێران، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی زیندان کراون.
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شەممە ١٠ی گەڵاڕێزان، فایەق یووسفی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٦ مانگ بەندکران خۆی ڕادەستی زیندانی سەقز کرد.
ناوبراو ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٨ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. ئەم هاووڵاتییە کوردە ٢٥ی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی «ئەندامێتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان»ی لەسەر لاچوو و بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقزەوە حوکمی ١٠ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە. ئەم حوکمە لە دادگای پیاچوونەوەدا کەم کرایەوە بۆ ٦ مانگ.
هەروەها لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا جەلال ڕوستەمی، چالاکوانی مەدەنیی کورد کە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانەکەی لە دادگای پیاچوونەوەی سنەدا گۆڕاوە بۆ ٢ ساڵ و نیو، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی کامێران کراوە.
جەلال ڕوستەمی لە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٧دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ڕامسەری پارێزگای مازەندەران دەستبەسەر کرابوو و دوای دوو ڕۆژ گواستبوویانەوە بۆ دەستبەسەرگری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. ناوبراو دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان، ڕۆژی ٢٣ی گوڵانی ١٣٩٨ گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە و ٢٩ی گوڵان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە، سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر «سەعیدی» بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا» حوکمی ٥ ساڵ و بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» حوکمی ١ ساڵ زیندانی بۆ بڕابوویەوە.
دوو هاووڵاتیی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی زیندانەکانی سەقز و کامێران کران

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە