به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه له مانگی گه‌ڵاڕێزاندا كۆ كراونه‌ته‌وه، لانیكه‌م ٤١ هاووڵاتی و چالاكی كورد له شاره‌كانی مه‌ریوان، كامێران، دیوانده‌ره، سنه، سه‌وڵاوا، سه‌نقوڕ. پاوه، شنۆ، پیرانشار و تیكاب له پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌م ژماره‌یه ٩ كه‌س بۆ جێبەجێکردنی حوكمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون و ٣٣ كه‌سی دیكه‌یش لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه نهێنییه‌كانی ئه‌م دوو دەزگا ئه‌منییه.
هەر له‌م مانگه‌دا ٥ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌رکراوان به دانانی بارمته ئازاد كراون و ئه‌وانی دیكه هێشتا هه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رن و هەندێكیشیان هێشتا مۆڵەتی پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان پێ نه‌دراوه.
هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گه‌ڵاڕێزاندا زیندانیی سیاسیی کورد ئایناز زار‌ع کە لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردووەوە لەگەڵ دایکی دەستبەسەرن، به تۆمه‌تی «چالاكیی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامێتییەوە له پارتی ئازادیی كوردستاندا (پاك)»، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.