به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز سابیر قادری، چالاكی مه‌ده‌نیی كوردی خه‌ڵكی دێولان له پارێزگای كوردستان، بۆ جێبه‌جێکردنی حوكمی ٢٨ مانگ زیندان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی سنه كراوه.
ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی به تۆمه‌تی «ئه‌ندامبوون له پارتی ژیانی ئازادی كوردستاندا (پژاک)» و «بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت» به گشتی حوكمی ٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا، ئه‌م حوكمه خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه كه‌م كرایه‌وه بۆ سێ ساڵ زیندان.
به‌پێی ماده‌ی كۆكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كانی یاسای سزادانی ئیسلامی، ٢٨ مانگ له‌م حوكمه، واته ئەو ٢٨ مانگەی به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له پارتی ژیانی ئازادی كوردستاندا دەرچووە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له ڕێكه‌وتی ١٨ی سه‌رماوه‌زی ساڵی پاردا به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری دێولان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و دوای نزیكه‌ی ٣ مانگ به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆنی ئازاد كرا.