سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار و سەقز باسی بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکوانانی کورد لەم ڕۆژانەی دواییدا دەکەن.
بەپێی ئەو هەواڵانەی پشتڕاست کراونەتەوە، لە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباردا( ١٩ی ژانویە) پشتیوان نەبیزەرگەتەن لە پیرانشار، تالب ڕەیحانی و ڕەشید ڕەیحانی لە گوندی “شاولە”ی پیرانشار، ڕەشید ئەحمەدی، محەممەدئەمین ئەحمەدی لە گوندی ‘لەگز’ی بۆکان، ڕەزا زەندی، فەرهاد زەندی و محەممەد زەندی لە گوندی ‘عەباسئاوا’ی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها ڕۆژی ٢ی ڕێبەندانیش هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی عەتا ڕەحمانزادە لە شەقامێکی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كراوه، لانیكه‌م ٥٠ هاووڵاتی و چالاكوانی كورد له‌م دوو حه‌فته‌ی دواییدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌ڵام بە لەبەرچاوگرتنی گوشاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بۆ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هەواڵی ده‌ستبه‌سه‌رکردن و بارودۆخی منداڵەکانیان، پێده‌چێ ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان لەمەش زیاتر بێت.
بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دواییانه له وتووێژ له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستاندا وێڕای دەربڕینی نیگه‌رانیی خۆیان له ئاست چاره‌نووسی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیاندا، دەڵێن دەزگا ئەمنییەکان و دەزگای دادوەری ئامادە نین هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر هۆکار و شوێنی ڕاگرتنی ئەم کەسانە بدەن. هه‌وروه‌ها داواکاری گشتیی ئه‌م شارانه به بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه كه ویستبوویان پارێزه‌ر بۆ منداڵەکانیان دیاری بكه‌ن، ڕایانگه‌یاندووە کە تا کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینه‌وه، پارێزەر ناتوانێت بچێتە سەر دۆسیه‌ی ئه‌م كه‌سانه.
شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان و چالاكوانانی كورد له ڕۆژی ٢٠ی به‌فرانباره‌وه (٩ی ژانویه)، له شاره‌كانی كه‌ره‌ج، تاران، مه‌هاباد، ڕه‌به‌ت، نه‌غه‌ده، بۆكان، مه‌ریوان، سنه، سه‌قز و سه‌وڵاوا ده‌ستی پێ كردووه و هێشتا درێژه‌ی هه‌یه، ده‌وترێ دهستبهسهركردنەکانی چه‌ند ڕۆژی یه‌كه‌م له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای ورمێوه بووه و پاشان وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتیش له شارهكانیتردا ده‌ستی داوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان و چالاكوانانی كورد.
تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان پێشتر ناوی ٤١ هاووڵاتی و چالاكوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كوردی ڕاگه‌یاندبوو، كه ناو، ڕێكه‌وت و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیان به‌م شێوه‌یه:
شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار (٩ی ژانویه)
ئه‌سرین محه‌ممه‌دی له تاران
ئارام یووسفی لە سنە
فه‌رزاد سامانی و سۆهه‌یب بادرووج له كه‌ره‌ج
شه‌پۆل خزری، ده‌ریا تاڵه‌بانی، سالار ڕه‌هه‌وی، سیروان نووری، ئه‌فشین مامئهحمهدی، سیروان حوسێنزاده و ئیمان عه‌بدی له مه‌هاباد
به‌همه‌ن یووسفزاده، فه‌رهاد مووساپوور و فه‌ریدوون مووساپوور له ڕه‌به‌ت
عه‌زیمه ناسری له بۆكان
دانا سه‌مه‌دی، سیروان كهریمزاده، كاروان مینوی، زانیار موعته‌مێدی و سه‌لمان ئه‌دوایی له مه‌ریوان
یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار (١٠ی ژانویه)
جەبار پیرووزی لە مەریوان
دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار (١١ی ژانویه)
حوسێن گه‌ردشی له بۆكان
سێشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار (١٢ی ژانویه)
عادڵ په‌روازه له مریوان
سیامه‌ك ئه‌دوایی و ئه‌كرەم ئه‌دوایی له سه‌وڵاوا
پێنجشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار (١٤ی ژانویه).
ئه‌میر بایزیدی ئازه‌ر له گوندی «لج»ی مه‌هاباد
دووشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار (١٨ی ژانویه)
فه‌ره‌یدوون ئه‌دوایی له سه‌وڵاوا
سێشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار (١٩ی ژانویه)
فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی، ڕۆژین موحه‌ممه‌دپوور، هێرش ڕه‌سوڵپوور، مه‌حه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپوور، عه‌لی زوڵفی و حوسێین مێهره‌بانی له بۆكان
كه‌ریم خلیفانی و حیسامه‌دین خزری، ڕه‌حمان ئیبراهیمی وڕهسووڵ لاوازه له پیرانشار
دیاكۆ زه‌رته‌شتی له نه‌غه‌ده
چوارشه‌ممه ١ی ڕبهندان (٢٠ی ژانویه)
قادر ڕه‌سووڵپوور له بۆكان