تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان

ناڕەزایەتی دەربڕینی زیاتر لە ٥٠ چالاکوانی سیاسی و مەدەنیی کورد لە ئاست شەپۆلی ئەم دواییەی دەستبەسەرکردنەکان لە کوردستاندا

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2021/01/25/p23044

کۆمەڵێک لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنیی کوردلە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ئاست شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکوانانی کورد لەم دووحەفتەیەی دواییدا، داوای ئازادیی دەستبەسەرکراوانیان کردووە.

لە بەشێکی ئەم نامەیەدا هاتووە: «لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی و خوێندکاری و ژینگەپارێز لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون. ئەم دەستبەسەرکردنە بەربڵاوانە و نیگەرانیی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان لە تەنیشت ئەو کەشوهەوای ئەم ڕووداوانە دروستی کردووە، نیگەرانییەکانی سەدهێندە کردۆتەوە. بەشێکی زۆری بنەماڵەکان هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتی منداڵەکانیان لە بەردەستدا نییە».

«ئێمە وەک ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی و مافی مرۆڤ، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە کوردستاندا، داوای کۆتاییهێنان بەم فەزایە و ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان دەکەین».

زیاتر لە ٥٠ چالاکوانی سیاسی و مەدەنیی کورد ئەم نامەیان ئیمزا کردووە کە ناوەکانیان بەم جۆرەیە:

کاک حەسەن ئەمینی، ئەسعەد زەنگەنه، ئیسماعیل موفتی‌زاده، حاسڵ داسه، سیاوەش حەیاتی، جەلال جەلالی‌زاده، عەبدوڵڵا سوهرابی، ڕەحیم فەرەهمەند، موحسێن ڕەزەوی، ئیجلال قەوامی، هاشم حسەین‌پەناهی، حامید فەرازی، حەمیدڕەزا سەمەدی، نووشین محەممەدی، ڕەوف کەریمی، مەحموود مەحموودی، مووسا ئومیدی، عەلی واڵایی، کەیوان قەڵخانی، بیژەن ڕەحمانی، بەهمەن نەجەفی، باقر پیری، سەلاح پزیشکی، ئیرەج عیبادی، فەرەیدوون بەهمەنی، خالید ئەویندار، سەعید زەکی، مەولوود خوانچه‌زەرد، هیوا باتمانی، شۆڕش محەممەدی، گوڵاڵه عەباسی، ئومید ڕەحمانی، سەیدعەبدوڵڵا سەیده، شەهرام سەفەری، محەممەدحەسەن کەریمی، ئەردەشیر غوڵامی‌پوور، فواد ساوانی، ڕوستەم ئەسەدزاده، شاهۆ دێگولانی، ڕەحیم ئادابی، مەهوەش ستووده، کاوه وەزیری، سادق سوبحانی، فەهیمه مەلێکی، ئەرسەلان ڕەنجبەر، کەیوان سەقزی، هێمن ڕەحیمی، ناسر وەحیدی، هێرۆ پیاده، ئەمیر پیاده، ناسر شەعبانی، تۆفیق ئەحمەدی.