به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌ره‌ستوو مه‌لاڕه‌حیمی، چالاكوانی مه‌دەنیی خه‌ڵكی مه‌هاباد كه‌ له‌ڕێكه‌وتی ٤ی ڕێبه‌نداندا (٢٣ی ژانویه‌)، دوای بانگهێشتكردن بۆ ده‌زگایی هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕه‌وانه‌ی زیندان کراوە. 

ده‌وترێ ئه‌م چالاكوانه‌‌ مه‌ده‌نییه ‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تیێك له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌سه‌ر ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به‌شێوه‌ی ته‌له‌فوونی بانگهێشتی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌كرێ و دوای چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی زیندانی مه‌هاباد كراوه‌.

ئه‌م چالاكوانه‌مه‌ده‌نییه‌له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌زۆربه‌ی كه‌مپه‌ینه‌خه‌ڵكییه‌كانی ئه‌م شاره‌دا بۆ یارمه‌تیدانی لافاولدراوان و بوومه‌له‌رزه‌لێدراوان، ڕۆڵێكی بەرچاوی گێڕاوه‌.