به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م حه‌وت هاووڵاتی كورد له شاری شنۆی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستبهسهرو ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان( ٣٠ی ژانویه) شه‌فێع شێخه، خه‌ڵكی گوندی “کانی گوڵ” ڕۆژی ڕابردوو، هەینی ١٠ی ڕێبه‌ندان(٢٩ی ژانویه)، جه‌مال نه‌هاڵی، لوقمان تاهێری، شۆڕش به‌رهه‌م و غه‌فوور ئیسپه‌ندار به شێوه‌ی هاووكات له شاری شنۆ و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان(٢٨ی ژانویه)، جه‌مال قاسمی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژینگه پارێزی“ژینکۆ” و جبره‌ئیل شه‌عبانی له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له سهرهۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م هاووڵاتیانه به بنه‌ماڵه‌كان ڕانه‌گه‌یاندوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كان بۆ زانیاریی وه‌رگرتن له سه‌ر شوێنی ڕاگرتنی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان بێ ئاكام بووه.
به‌پێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردن لە ٢٠ی بەفرانبارەوە و بە شێوەی هاوکات لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە شارەکانی تاران، کەرەج، مەهاباد، ڕەبەت و مەریوان دەستی پێ کرد و وەزارەتی ئیلاعاتی کۆماری ئیسلامی‌یش هاوکات دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان و چالاکوانانی کورد لە شارەکانی پیرانشار، بۆکان، نەغەدە، سەقز و مەریوانی دەست پێ کردووە. لەم ماوەیەدا لانیکەم ٧٤ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد دەستبەسەر کراون و لە ناو سەرجەم ئەم کەسانەدا تا ئێستا تەنیا سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی سەلمان ئەدوایی و عەتا ڕەحمانزادە و ئه‌ره‌ستوو مه‌لا ڕه‌حیمی دوای چه‌ند ڕۆژ به دانانی بارمته ئازاد کراون.