لە درێژەی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتیان و چالاكوانانی كورد كه له ٢٠ی به‌فرانباره‌وه (٩ی ژانویه)، له لایه‌ن دو ڕێكخراوی ئه‌منیته‌تی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپا و ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستی پێ كردوه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی تر له هاووڵاتیانی كورد با‌نگهێشت یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
سه‌رچاوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له شاره‌كانی مه‌هاباد، بۆكان. شنۆ، مه‌ریوان، سنه و كرماشان باسیان له بانگهێشتكردنی لانیكه‌م ده چالاكوانی كورد له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئه‌م شارانه ده‌كه‌ن. ده‌وترێ ئه‌م كه‌سانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له لایه‌ن لێپرسه‌وه ئه‌منییه‌كانه‌وه له سه‌ر چالاكییه‌كانیان كه‌ونه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، ڕۆیا جه‌لالی. چالاكوانی ژن و ژێنگه پارێزیان له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌رپرسان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراودا به‌رانبه‌ر خانمی جه‌لالی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی توند وتیژییان به كار هێناوه و بنه‌ماڵه‌كه‌شی كه‌وتنه به‌ر سووكایه‌تی وبێحورمه‌تییه‌وه. خه‌بات مه‌فاخری هاوسه‌ری ئه‌م ژنه چالاكوانه‌یش پێشتر چه‌ندین جار به هۆی چالاكییه‌كانیه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه‌وتبووه با‌نگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان دوو هاووڵاتی دیكه خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوه‌كانی ئاوات محه‌ممه‌دپوور و حسه‌ین محه‌ممه‌دپوور له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێ زانیاری و لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌م دواییانه تاكوو ئێستا لانیکەم گه‌شتو‌ته ٨٣ كه‌س، لە ناو سەرجەم ئەم کەسانەدا تا ئێستا پێنج كه‌س بە ناوەکانی سەلمان ئەدوایی، عەتا ڕەحمانزادە، عادڵ په‌روازه، موسته‌فا ئیلخانیزاده‌و ئه‌ره‌ستوو مه‌لا ڕه‌حیمی دوای چه‌ند ڕۆژ به دانانی بارمته ئازاد کراون و سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی تر هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی ورمێ، سنه و مه‌ریواندان..
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌م دواییانه له وتووێژێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی وكردستاندا ده‌ڵێن هیچ هه‌واڵێكیان له سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه. هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیان له ئاست به‌رده‌مبوونی ئه‌م دۆخه نادیاره ده‌ربڕی. ئه‌م بنه‌ماڵانه كه له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ك جار توانیویانه پێوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فوونیان له گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ببێ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و سه‌ردانی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌زگا ئه‌منییی و دادوه‌رییه‌كانی ئه‌م شارانه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه هیچ زانیارییه‌كی ڕه‌سمی له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كان و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه به‌ده‌ست بهێنن.
ناوی ٨٣ هاووڵاتی و چالاكوانی كورد كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباره‌وه(٩ی ژانویه) كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاته‌وه له شاره جۆرواجۆره‌كانی تاران، ئه‌لبۆرز، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون تاكوو ئێستا له‌لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه
شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار (٩ی ژانویه)
ئه‌سرین محه‌ممه‌دی و ساكار عه‌ینی له تاران،
ئارام یووسفی لە سنە
فه‌رزاد سامانی و سۆهه‌یب بادرووج له كه‌ره‌ج
شه‌پۆل خزری، ده‌ریا تاڵه‌بانی، سالار ڕه‌هه‌وی، سیروان نووری، ئه‌فشین مام‌ئه‌حمه‌دی، سیروان حوسێنزاده و ئیمان عه‌بدی له مه‌هاباد
به‌همه‌ن یووسفزاده، فه‌رهاد مووساپوور و فه‌ریدوون مووساپوور له ڕه‌به‌ت
عه‌زیمه ناسری له بۆكان
دانا سه‌مه‌دی، سیروان كه‌ریمزاده، كاروان مینوی، زانیار موعته‌مێدی و سه‌لمان ئه‌دوایی له مه‌ریوان(ئازاد كراوە)
یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار (١٠ی ژانویه)
جەبار پیرووزی لە مەریوان
دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار (١١ی ژانویه)
حوسێن گه‌ردشی له بۆكان
سێشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار (١٢ی ژانویه)
عادڵ په‌روازه و شێركۆ پائاهوو له مریوان
سیامه‌ك ئه‌دوایی و ئه‌كرەم ئه‌دوایی له سه‌وڵاوا
پێنجشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار (١٤ی ژانویه).
ئه‌میر بایزیدی ئازه‌ر له مه‌هاباد
دووشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار (١٨ی ژانویه)
فه‌ره‌یدوون ئه‌دوایی له سه‌وڵاوا
سێشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار (١٩ی ژانویه)
فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی، ڕۆژین محه‌ممه‌دپوور، هێرش ڕه‌سوڵپوور، محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپوور، عه‌لی زوڵفی و حوسێین مێهره‌بانی له بۆكان
كه‌ریم خلیفانی و حیسامه‌دین خزری، ڕه‌حمان ئیبراهیمی وڕه‌سووڵ لاوازه له پیرانشار
دیاكۆ زه‌رته‌شتی و ڕه‌شید ڕێحانی له ، محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌دی، ڕه‌زا زه‌ندی، فه‌رهاد زه‌ندیو محه‌ممه‌د زه‌ندی له بۆكان.
چوارشه‌ممه ١ی ڕبه‌ندان (٢٠ی ژانویه)
قادر ڕه‌سووڵپوور له بۆكان
پێنجشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان(٢١ی ژانویه)
عه‌تا ڕه‌حمانزاده سه‌قز (ئازاد كراوه)
شه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان(٢٣ی ژانویه)
سیروان ئه‌مینی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئااوای سنه
ئه‌فشین ئیلاهی له سه‌قز و ئه‌ره‌ستوو مه‌لاڕه‌حیمی له مه‌هاباد (ئازاد كراوە)
یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندان ( ٢٤ی ژانویه)
بابه‌ك بابایی له سه‌قز
جه‌میل ئه‌حمه‌دی له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه
سێشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندا(٢٦ی ژانویه)
مسته‌فا ئیلخانیزاده له بۆكان
پێنجشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان( ٢٨ی ژانویه)
جه‌مال قاسمی و جبره‌ئیل شه‌عبانی له شنۆ
جومعه ١٠ی ڕێبه‌ندان (٢٩ی ژانویه)
جه‌مال نه‌هاڵی. لوقمان تاهێری. شۆڕش به‌رهه‌م، غه‌فوور ئێسپه‌ندار و فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ئابادی له شنۆ
شەممە ١١ی ڕێبه‌ندان (٣٠ی ژانویه)
ئاوات محەممەدپوور، حسێن محەممەدپوور، شەفیع شێخە، واحێد شێخ محەممەدی، فەردین بایەزیدی و عەزیز قادرتاج لە شنۆ
یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان(٣١ی ژانویه)
مه‌حموود مه‌حموودی له سنه
سێشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان(٢ی فێبریە)
ڕۆیا جه‌لالی له سنه