دوای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی چالاكانی كورد له به‌فرانباری (ژانویه) ساڵی ڕابردوودا هێشتا ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌كان یا زیندانی شاره جۆراوجۆره‌كاندا له ژێر گۆشار و ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ دانپێدانانی زۆره مڵێ، به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان یه‌كێك له‌م كه‌سانه به ناوی محه‌ممه‌د هوشه‌نگی كه پێشتر ناوی له لیستی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كاندا نه‌هاتبوو له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران له قه‌رارگای ئه‌لمێهدی راگیراوه.
محه‌ممه‌د هوشه‌نگی، خه‌ڵكی جوانڕۆیه كه له ڕێکەوتی ٢١ی به‌فرانباری ١٣٩٩ (١٠ی ژانویه‌ی ٢٠٢١)، له لایه‌ن هێزه‌كانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ماوه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ورمێ كراوه. ئه‌م هاووڵاتییه كورده له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونییه‌وه تاكوو ئێستا مافی پێوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتنی بنه‌ماڵه‌ی لێ زه‌وتكراوه.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌م هاووڵاتییه كورده هاوكات له گه‌ڵ ساكار عه‌ینی، فه‌رزاد سامانی، ده‌ریا تاڵه‌بانی، سوهه‌یب بادروج، كه‌مال ڕاهوی، سیروان ئیبراهیمی، ئه‌سرین محه‌ممه‌دی و زانا ڕۆسته‌می له دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌شدا تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردكان و بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت خراوه‌ته پاڵیان.
له ناو ئه‌م كه‌سانه‌دا ساكار عه‌ینی، فه‌رزاد سامانی، زانا ڕۆسته‌می و محه‌ممه‌د هوشه‌نگی هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ‌دا ڕاگیراون و باقی كه‌سه‌كانی دیكه به دانانی بارمته‌ی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون.