تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان شنۆ

هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر کرد

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2021/06/10/p10471

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی جەعفەر حەسەنپوور دوای ئەوەی بە تەلەفۆن بانگهێشتی دەزگای ئیتلاعاتی سپای شاری شنۆ دەکرێت، دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە.