دوو هاووڵاتی كورد له شاره‌كانی سنه و پیرانشار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2021/06/15/p23126
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان (١٥ی ژوئن)، دوو هاووڵاتی كورد به ناوه‌كانی میكائیل مینبه‌ری و ستار مام عه‌لی، به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی سنه و پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان گه‌یشتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان (١٥ی ژوئن). هێزه ئه‌منییه‌كان دوای پشكنینی ماڵی میكائیل مینبه‌ری، هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه، ده‌ستیان گرت به سه‌ر كه‌ل و په‌له شه‌خسییه‌كانیدا و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری پیرانشار هاووڵاتییه‌كی دیكه‌یان به ناوی ستار مام عه‌لی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرد.
هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و تۆمه‌تی ئه‌م دوو هاووڵاتییه كورده به ده‌ست نه‌هاتووه.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی ژینگەپارێز لە پیرانشار / دوو ژینگەپارێزی تر لە سنە هێشتا دەستبەسەرن
-
حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، پیرانشار، سنە و مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
-
بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
-
دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار، سنە و بۆجنوورد
-
نادیاربوونی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە شارەکانی سنە و پیرانشار
-
دوو هاووڵاتی كورد له سنه به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران