تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان دیواندەرە

دوو هاووڵاتیی کورد لە دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2021/06/29/p10591

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەمجەد مورادی و زانیار مورادی لە شاری دیواندەرەی پارێزگای کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ هێزە ئەمنییەکان لە شاری دیواندەرە کرێکارێکی بیناکردنەوەیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە.

هەروەها دەمەوبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕیش ئەمجەد مورادی لە ڕیستۆرانێکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی «دەرەگاوانی»ی دیواندەرە بە مەبەستی فرۆشتنی مەڕوماڵاتەکەی سەفەری شاری قومی کردبوو و دوای گەڕانەوە لە ڕیستۆرانێکی شاری دیواندەرە بە دوو ئۆتۆمبیلی هێزە جلوبەرگ مەدەنییەکان گەمارۆ دراوە و دەستبەسەر کراوە.

هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بەردەست نەکەوتووە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر و لە ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕدا هەواڵی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەیشی بە ناوی دلێر شامحەممەدی لە دیواندەرە بڵاو کردبۆوە.