له درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد له شاری دیوانده‌رەدا، هاووڵاتییه‌كی تر به‌ناوی فواد حه‌بیبی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنیێكی نادیار كراوه. هه‌روه‌ها پێنج هاووڵاتی و چالاكی دیكه به‌ناوه‌كانی ئه‌مجه‌د مورادی، زانیار مورادی، دلێر شامحه‌ممه‌دی، تووره‌ج حه‌بیبی و ئه‌حمه‌د سادقی كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری دیوانده‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، هێشتا هەر له‌یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌كانی شاری سنه‌دان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كان هاووڵاتییه‌كیان به‌ناوی فواد حه‌بیبی له شاری دیوانده‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كردووە، تاكوو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌ت و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌م هاووڵاتییه به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها پێنج هاووڵاتی و چالاكی دیكه به‌ناوه‌كانی تووره‌ج حه‌بیبی، ئه‌مجه‌د مورادی، زانیار مورادی، دلێر شامحه‌ممه‌دی و ئه‌حمه‌د سادقی دوای تێپه‌ڕه‌نی زیاتر له‌مانگێك هێشتا له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌تییه‌كاندا له‌شاری سنه‌ڕاگیراون.
تووره‌ج حه‌بیبی له‌٢٣ی جۆزه‌ردان، زانیار مورادی و دلێر شامورادی له ٣ی گه‌لاوێژ، ئه‌مجه‌د موردای له‌٥ی گه‌لاوێژ و ئه‌حمه‌د سادقی له ١٥ی پووشپه‌ڕدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه‌له‌شاری دیوانده‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئه‌م كه‌سانه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانه‌وه تا ئێستا مافی پێوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان پێ نه‌دراوه.