هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ڕەوانەی دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2021/08/20/p10819
بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆته دهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ هیچ جۆرە بەڵگەییەکی دادوەری، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «تەرکەش»ی پیرانشاریان بە ناوی ئیبراهیم عەلیزادە دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە شاری ورمێ کردووە.
ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا مۆڵەتی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەی پێ نەدراوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، هەنووکە پتر لە ١٠ چالاک و هاووڵاتیی کورد لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپا لە پادەگانی ئەلمەهدیی ورمێ بەند کراون. ئەم کەسانە لە دوو مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار، مەهاباد و سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە ورمێ هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
لە ورمێ دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی زیندان کران
-
نیگەرانی لە ئاست دۆخی تەندروستیی دوو زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی مانگرتووی کورددا لە زیندانەکانی ورمێ و یەزد
-
زیندانیی سیاسیی کورد نایب عەسکەری لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
-
چالاکی کورد محەممەد هوشەنگی دوای ٦ مانگ مانەوە لە دەستبەسەرگەی سپا ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا
-
دوای ٥ مانگ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی چالاکێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە بەردەستدا نییە
-
ئازادبوونی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە دانانی بارمتە