به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ هیچ جۆرە بەڵگەییەکی دادوەری، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «تەرکەش»ی پیرانشاریان بە ناوی ئیبراهیم عەلیزادە دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە شاری ورمێ کردووە.

ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا مۆڵەتی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەی پێ نەدراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، هەنووکە پتر لە ١٠ چالاک و هاووڵاتیی کورد لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپا لە پادەگانی ئەلمەهدیی ورمێ بەند کراون. ئەم کەسانە لە دوو مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار، مەهاباد و سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.