لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا، نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کوردی تری خەڵکی گوندی «نێ»ی مەریوان بە ناوەکانی فارووق نیکپەی و محەممەد نیکپەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ حوکمی یاسایی دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکان و شوێنی دەستبەسەربوونیان لە بەردەستدا نییە.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٨ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «نێ»ی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە لەنێویاندا عەبدوڕەحمان ئەفشار و عەبدوڕەحمان ئەشتاک لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراون.
شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانەوە دەستی پێ کردووە و تا ئێستا لانیکەم ٤٠ کەس لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان و سنە دەستبەسەر کراون.
ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراون
سه‌لاح پزیشكی، ڕه‌فیق پزیشكی، مه‌ناف پزیشكی، بێهزاد پزیشكی كه‌ریم پزیشكی، حاجی ئه‌بووبه‌كر پزیشكی، لوقمان پزیشكی، فه‌رهاد پزیشكی، فه‌رزاد پزیشكی، ئه‌حمه‌د پزیشكی، ئه‌رسه‌لان پزیشكی، كامران پزیشكی، سه‌عید ڕه‌شیدی، جه‌مال مهروهتی، عوسمان محه‌ممه‌دپوور، سه‌عید قادری، كوردۆ حسێنپوور، عه‌لی جۆمان و زاگرۆس ڕه‌شیدی له‌گونده‌كانی چۆمان، نه‌مشیر، نهجنهو كۆپێچ له شاری بانه.
محه‌ممه‌د مه‌هجوور، عه‌بدووڵا مه‌هجوور، ئه‌یوب مینایی، زانکۆ مەسعوودی، محەممەد فەدەوی و ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان له‌گونده‌كانی «ملقهڕنێ» و «پیرعومران»ی شاری سه‌قز
کەیوان مینویی، فەرید درەخشانی، ئیدریس بەهرامیان، محەممەد ئەحمەدی، عەبدوڕەحمان ئەفشار و عەبدوڕەحمان ئەشتاک لە گوندی «نێ»ی شاری مەریوان د
ئارام مورادیان له سنه
زانیار مینبه‌ری، میلاد مینبه‌ری، ئاره‌ش مینبه‌ری، سه‌یوان مینبه‌ری، سەعدی مینبەری و سیامەک مینبەری له گوندی «نیه‌ر»ی شاری سنه.