هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی چالاکێکی کرێکاریی دەستبەسەرکراو لە سنە لە بەردەستدا نییە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2022/02/01/p23242
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی خەبات شەکیبادا، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، هێشتا هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.
ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان لە حاڵێکدا کە بۆ ئەسپەردەکردنی تەرمی یەک لە خزمانی چووبووە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدیی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو پێشتر لە گەڵاڕێزانی ١٣٩٧دا لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەریی سنەوە بە تۆمەتی «گردبوونەوەی نایاسایی و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا» حوکمی ٣ مانگ بەندکران و میلیۆنێک و پێنسەد هەزار تمەن غەرامەی بەسەردا سەپابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
-
لە سنە چالاكی مهدهنی هیوا مهسعوودی دوای ٥٠ ڕۆژ بەندکرانی تاكهكهسی ئازاد كرا
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
-
شەعبان محەممەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
-
چالاکی کرێکاریی کورد خەبات دێهدار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا