تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بهدهست هێناوهكه ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بنەماڵەی چالاکی پیشەیی مامۆستایان شەعبان محەممەدییان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە.
ئەم ئەندامەی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان و هاوکات لەگەڵ دووهەم ڕۆژی گردبوونەوە و مانگرتنی مامۆستایاندا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندان ژمارەیەک لە مامۆستایانی مەریوان بۆ ڕاگەیاندنی ناڕەزاییان لە ئاست درێژەپەیداکردنی دەستبەسەربوونی شەعبان محەممەدیدا لە بەردەم فەرمانداری (قایممقامییەت)ی ئەم شارە کۆ بوونەوە.