تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سۆران مەحموودی کە لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەنداندا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە لەخاڵی پشکنینی قازانچیی کرماشان دەستبەسەر کراوە، هێشا هەر لە دەستبەسەرگەکەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەدایە کە بە «دەستبەسەرگەی مەیدانی نەوت» ناسراوە.

ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی پاوە لە ساتەوەختی دەستبەسەربوونەوە تەنها توانیویەتی پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بگرێت و مافی دیداری بنەماڵە و پارێزەری پێ نەدراوە.

سە بارەت بە تۆمەتی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.