دوو چالاکی مەدەنیی کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەرن
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2022/06/14/p12192
دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز بە ناوەکانی ئیرەج ڕەحیمزادە و ڕێبوار مەحموودی کە لە چەند حەفتەی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان دەستبەسەر کراون، هێشتا هەر دەستبەسەرن.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئیرەج ڕەحیمزادە کە لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەرداندا (٢٨ی مەی) لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاری لێپرسەوە ئەمنییەکاندایە.
هەروەها چالاکوانێکی مەدەنیی تر بە ناوی ڕێبوار مەحموودی کە لە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەرداندا (٧ی ژوەن) لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستایش هەر دەستبەسەرە. دەوترێت لێپرسەوەی دادگای مەریوان بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی ٢٥ ڕۆژەی بۆ ناوبراو دەرکردووە.
ئەم دوو چالاکە مەدەنییە مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ نەدراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە مەریوان هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
دەستبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان
-
دەستبەسەرکردنی شادی دەرگاهی، چالاکی مەدەنی، لە مەریوان؛ گواستنەوەی ئیرەج ڕەحیمزادە بۆ زیندان
-
شادی دەرگاهی و ئیرەج ڕەحیمزادە هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن
-
ئازادبوونی کاتیی ١٥ مامۆستای دەستبەسەرکراو لە شارەکانی مەریوان و سەقز / ٢٢ مامۆستای تر هێشتا دەستبەسەرن
-
جەبار دووستی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان