دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2022/08/05/p23319
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێدی (ئومید) شادیخاە و کازم تابناک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ (٣ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هێدی شادیخاهیان لە شوێنی کارەکەی لە شنۆ دەستبەسەر کردووە.
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو کازم تابناک دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان پێش لەوەیش چوونەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و ویستوویانە دەستبەسەرری بکەن.
هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دەستبەسەرکردنی لاوێک و ٣ منداڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
-
پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کران
-
بەردوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی لانیکەم ١٩ کەس لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا
-
شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکران لە کوردستان؛ لانیکەم ۳۲ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کراون
-
بەرزبوونەوەی ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
-
مامۆستایەکی ئایینیی سوننەی کورد و چوار هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کران