بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ (٢٠ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حسەین ئەحمەدی لە شوێنی کارەکەی لە «میرئاوا»ی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تەنها لە دوو حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارەکانی شنۆ، بۆکان، مەهاباد و میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.