شەوی ڕابردوو بۆ یەکەم جار لە سەرەتای دەستپێکردنی سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێرانەوە، ژمارەیەک لە خەڵکی شارۆچکەی مووچشی پارێزگای کوردستان هاتنە سەر شەقام و دروشمی دژی حکوومەتیان بەرز کردەوە. هێزە سەربازی-ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چەند هاووڵاتییەکیشیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ١٩ی گەڵاڕێزان (١٠ی نۆڤامبر) لە گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی شارۆچکەی مووچشدا لانیکەم ٧ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئومید ساعدمووچشی، جەمال ساعدمووچشی، ساڵح ساعدمووچشی،

شەهرام ساعدمووچشی، فەرشید ساعدمووچشی، زانکۆ ساعدمووچشی و میلاد ساعدمووچشی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەوترێت شەهرام ساعدمووچشی لە حاڵێکدا دەستبەسەر کراوە کە پێش ئەوە بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بریندار ببوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی گەڵاڕێزان (١١ی نۆڤامبر) هێزەکانی پۆلیسی دژەشۆڕش لە شەقامەکانی مووچشدا جێگیر کراون.

ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەڵاڕێزان (١١ی نۆڤامبر)، ئامادەبوونی بەربڵاوی هێزەکانی دژەشۆڕش لە شەقامەکانی مووچشدا