دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2022/11/14/p12983
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) سۆیلا خالیدیان، مامۆستا و چالاکی ژینگەپارێز، شۆڕش فەتاحی و هێرش فەتاحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سۆیلا خالیدیان و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
هاوکات هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر دووکان و ماڵی دوو برا بە ناوەکانی شۆڕش فەتاحی و هێرش فەتاحی و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون.
لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ئەم کەسانە کراوەتەوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە سنە چالاكی مهدهنی هیوا مهسعوودی دوای ٥٠ ڕۆژ بەندکرانی تاكهكهسی ئازاد كرا
-
ئازادبوونی کاتیی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە لە سنە
-
نادیاربوونی چارەنووسی دوو پارکۆرکار و گرافیستی کورد لە سنە
-
بەردەوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی مەهاباد، سنە و ئاودانان
-
<strong>بێهرووز چەمەنئارا، مامۆستای زانکۆی کوردستان، لە سنە دەستبەسەر کرا</strong>
-
تازەکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی باران ساعێدی لە سنە