بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژانی ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی گەڵاڕێزان (١٥، ١٦ و ١٧ی نۆڤامبر)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە دەیان هاووڵاتیی کوردیان لە شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت یەک لەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە بە ناوی جەواد فەریادیان تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕوبەڕوو کراوەتەوە.
ناسنامەی ٢٢ کەس لەم دەستبەسەرکراوانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: جەواد فەریادیان، هیوا حوجەتی، عەلی جەمشیدزاده، موجتەبا سادقی، ئەیوب سەیدمحەممەدی، مێهرداد قەیسەربەیگی، جەواد مۆئمێنی، سەدرا ماهیگیر، یوونس نێعمەتی، ئارش فەریادی، ئەشکان سادقی، شێرزاد ماهیگیر، موبین ماهیگیر، ڕوحوڵڵا سادقی، محەممەد گراوەند، ئارتین غەفووریان، ڕامتین غەفووریان، ئەیوب گراوەند، وەحید غوڵامی، محەممەدڕەزا فەریادیان، ئەمیرحسەین نەونەهاڵ و سامان ئایین. سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان بۆ دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکان لە شارەکانی سەراوڵە و ئیلام، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم کەسانە بەردەست نەکەوتووە.