برینداربوون و دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2022/12/28/p13154
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بەفرانبار (٢٥ی دێسامبر) هێزە ئەمنییەکان لە جادەی ماییدەشت بۆ کرماشاندا دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە کە لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بە ناوی شایان عەزیزی بریندار بووە. هەروەها دوو سەرنشینی ئەم ئۆتۆمبێلە بە ناوەکانی کووروش وەیسی و میلاد مورادی لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کرماشان بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دوو هاووڵاتیی دانیشتووی گەڕەکی مەهدییە (دەرەدرێژ)ی کرماشان بە ناوەکانی کووروش وەیسی و میلاد مورادی دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم گەڕەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لێ کرابوو. ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بەفرانبار (٢٥ی دێسامبر) ئەم دوو هاووڵاتییە لەگەڵ هاوڕێیەکیتریاندا بە ناوی شایان عەزیزی لە حاڵێکدا کە بە ئۆتۆمبێلێک لە جادەی کرماشان بۆ شاباددا دەڕۆیشتن، کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان و شایان عەزیزی بریندار بوو».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، «هەروەها کووروش وەیسی و میلاد مورادی لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار، شایان عەیزیزییش ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی کرماشان کراوە».
ئەم سەرچاوەیە لە کۆتاییدا زیادی کرد کە سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی کرماشان، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە بەدەست نەهاتووە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە کرماشان هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان
-
بێبەشکردنی سامان یاسین لە خزمەتگوزاریی پزیشکی
-
پێنج چالاکوانی یارسان هێشتا لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان دەستبەسەرن
-
لە کەرەج سامان یاسین ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا
-
پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست چارەنووسی سامان یاسیندا
-
کامران ئاسا، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە کرماشان دەستبەسەر کرا