بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و گوزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباردا (٣ی ژانڤییە) لە حاڵێکدا کە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوسەرەکەی، زارا محەممەدی، سەردانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەی کردبوو، دەستبەسەر کرا و دوای ٤ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادیان کرد.

ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەودا، ئەندامێکی تری دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین بە ناوی سۆما پوورمحمەممەدی لە دادگای ئۆڕشی ئیسلامیی سنە دەستبەسەر کراوە.

هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم دوو مامۆستایەی زمانی کوردی بەردەست نەکەوتووە.