بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانڤییە) شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری سەقز، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کراوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباردا (٣ی ژانڤییە) لە کتێبخانەی «ژیلا حسەینی»ی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە سنە. ئەم چالاکە مەدەنییە بە درێژایی ماوەی دەستبەسەربوونەکەی مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی پێ نەدرابوو.

لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ئەم چالاکە مەدەنییە کراوەتەوە، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.