بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان (٢٥ی ژانڤییە) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد مورادپوور و وێڕای دەستگرتن بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی بنەماڵەکەیدا، خۆیشیان دەستبەسەر کردووە.
لەسەر شوێنی ڕاگرتنی و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.