بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی سێ ئەندامی دەستبەسەرکراوی تری ئەنجومەنی نۆژین، سەردانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەی کردبوو.

لە دوو مانگی ڕابردوودا ٣ ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین بە ناوەکانی سروە پوورمحەممەدی، سەیوان ئیبراهیمی و ئیدریس مێنبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە.