بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) کەژاڵ خالیدیان، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئەماکنی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.