لە مەریوان بڕیاری دەستبەسەربوونی ئەمجەد ساعیدی تازە کرایەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2023/02/08/p13471
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان (٦ی فێبرییە) بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی ئەمجەد ساعیدی، چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر تازە کراوەتەوە.
ناوبراو نەخۆشیی کۆئەندامی هەرسی هەیە و لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریواندایە و مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی، دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.
ئەم فەرمانبەرەی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی مەریوان لە سەرەتای سەرهەڵدانە جەماوەرییەکانی دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینییەوە دوو جار دەستبەسەر کراوە. یەکەم جار لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرماناندا (١٩ی سێپتامبر) کە دوای چەند ڕۆژ بە کەفالەت ئازاد کرا، هەروەها لە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباریشدا بۆ دووهەم جار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە مەریوان هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەریوان، سنە و مەسجدسولەیمان
-
نادیاربوونی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە مەریوان
-
هاووڵاتییەکی مەریوانی هێشتا هەر دەستبەسەرە
-
بێبەشکردنی هەژیر باخیشی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە زیندانی فەشافوویە
-
پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست چارەنووسی شێرکۆ ڕەوشەنیدا لە مەریوان