بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەسەر چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی جەلال مازووجی کە حەفتەی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە خاڵی پشکنینی فەیزئاوای ئەم شارە دەستبەسەر کرا، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەنداندا (٩ی فێبرییە) بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە بۆ دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.