بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣ی ڕەشەمە (٢٣ی فێبرییە) ٣ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ئەفشین ڕەسوولی، محەممەد فەرەجی و ڕەزا محەممەدڕەزا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دەوترێت ئەم هاووڵاتییانە بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون.
محەممەد فەرەجی پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباردا (١٤ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.