بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ی ڕەشەمە (١٣ی مارس) ٢ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی سەلاحەدین شەریفی و هیوا ڕەحیمپوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراون.
تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
دەوترێت هیوا ڕەحیمپوور، پەرستاری نەخۆشخانەی بۆکان، لە کاتی چوونەسەر کاردا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە.