دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2023/05/10/p23491
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ١٧ی گوڵان (٧ی مەی) هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەمزە سەجادی لە گەڕەکی «غەفوور»ی سنە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەم هێزانە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و وێڕای پشکنینی ماڵەکە دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانی ئەم هاووڵاتییەدا.
لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
-
لە سنە چالاكی مهدهنی هیوا مهسعوودی دوای ٥٠ ڕۆژ بەندکرانی تاكهكهسی ئازاد كرا
-
گواستنەوەی ژینا مودەڕیس گورجی، چالاکی دەستبەسەرکراوی مافەکانی ژنان بۆ بەندی گشتیی زیندانی ژنانی سنە
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
-
دەستبەسەرکردنی فاتمە مەقسوودی، دایکی ئیدریس فەقیهی، لە کاتی مانگرتن لە بەردەم بینای دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێدا
-
کەیوان زەندکەریمی دیسان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا