دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2023/05/31/p14162
دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی موختار مینبەری و میلاد نەسری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی جۆزەردان (٣١ی مەی) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی میلاد نەسری لە شاری سنە و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، ئەم هاووڵاتییەیشیان دەستبەسەر کردووە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) موختار مینبەری، خەڵکی گوندی «نیەر»ی سنە، لە دەروازەی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دەوترێت ئەم دوو هاووڵاتییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم دوو کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
کەمال کەریمی، چالاکی کرێکاری، بە بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیی کورد شێرکۆ مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
-
نادیاربوونی چارەنووسی ئارمان مینبەری لەدوای دەستبەسەرکرانەوە لە سنە
-
بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاری لە سنە؛ ئێقباڵ شەعبانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
-
ڕاگەیاندنی تۆمەتی تازە و نوێکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی ژینا مودەڕیس گورجی لە لایەن دادگای سنەوە