تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان ورمێ

دەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد حەمید چەپاتی لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتەوە لە ورمێ

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/10/16/p37505

حەمید چەپاتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە لە شاری ورمێ و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ماڵەکەیان پشکنیوە. حەمید چەپاتی لە کاتی پشکنینەکەدا لە ماڵەوە نەبووە و هەر بۆیە لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندییان پێوە گرتووە و داوایان لێ کردووە خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئەمنییەت بکات.

حەمید چەپاتی دوای سەردانکردنی پۆلیسی ئەمنییەت دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.