دوای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی یارسانی خەڵکی کرماشان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گەڕەکی کەڕناچیی کرماشان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.
سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەکەی بۆ دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان، تا ئێستا لایەنە پێوەندیدارەکان ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی بدەن.