نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە سەقز و مەهاباد
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/11/08/p38061
تا ئێستا لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی میلاد ڕەشیدی و عەلی مەعرووفی کە لەم حەفتانەی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، عەلی مەعرووفی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی ٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارەدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
میلاد ڕەشیدی، هاووڵاتیی ٢٩ ساڵانی خەڵکی سەقزیش ڕۆژی ٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە کاتێکدا بۆ سەر کارەکەی دەچوو، لە شەقامێکی ئەم شارەدا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هێزە ئەمنییەکان هەروەها هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییەیش و دوای پشکنینی ماڵەکە دەستیان گرتووە بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی کەسیی ئەم بنەماڵەیەدا. دەوترێت هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە دەگەڕێتەوە بۆ بابەتێک کە لە لاپەڕەکەی خۆی لە ئینستاگرامدا سەبارەت بە «هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران» بڵاوی کردووەتەوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەشن و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ وەرگرتنی هەواڵێک لەسەر چارەنووسیان، دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر بارودۆخی ئەم هاووڵاتیانە بە بنەماڵەکانیان بدەن.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە سەقز هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی کورد لە مەهاباد، سەقز و سنە
-
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، سەقز و مەهاباد
-
بەردەوامیی دەستبەسەربوونی حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بانە، سنە، دێولان، سەقز و مەهاباد
-
سەرکوتکردن لە کوردستاندا؛ دەستبەسەرکردنی چواردە هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز و مەهاباد
-
شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکران لە کوردستان؛ لانیکەم ۳۲ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کراون