دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە مەهاباد؛ لانیکەم ٧ هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/12/15/p38817
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە مەهاباد و دەوروبەری، لە ڕۆژی ڕابردووەوە هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارە و گوندی «بەیروم»دا بەبێ مۆڵەتی یاسایی قادر خەرامانفەر، کەمال مەسعوودی، جەلال سەدەفی، سیامەند سەیدئەحمەدی، زانیار سەیدئەحمەدی، ئارام مەبزووله و یووسف قاڵیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی ڕابردوو ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٤ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە گوندی «بەیروم» هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد بە ناوەکانی سیامەند سەیدئەحمەدی، زانیار سەیدئەحمەدی، ئارام مەبزووله و یووسف قاڵ و بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەموو ئەم هاووڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە. لەم نێوانەدا تەنها سیامەند سەیدئەحمەدی دوای چەند کاتژمێرێک دەستبەسەربوون ئازاد کراوە.
ئەم هێزانە هاوکات ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی قادر خەرامانفەر، کەمال مەسعوودی و جەلال سەدەفی لە شاری مەهاباد و دوای پشکنینی ماڵەکان و دەستگرتن بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی بنەماڵەکانیاندا، ئەم سێ هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
دەوترێت ئەم هاووڵاتیانە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ورمێ کراون.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە مەهاباد هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
ئازادکردنی کاتیی حەوت هاووڵاتیی کورد بە بارمتە لە مەهاباد / بەردەوامیی دەستبەسەربوونی شەش کەسی دیکە
-
بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوانی مەهاباد بۆ یازدە هاووڵاتی
-
بەردەوامیی دەستبەسەربوونی زیندانیی سیاسیی پێشوو قادر خەرامانفەر / بنەماڵەکەی بانگهێشت و هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لێ کرا
-
بەردەوامیی دەستبەسەربوونی جەلال سەدەفی و بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە سیروان شاولەی هاوسەری
-
دەستبەسەرکردنی کەیوان سەیدئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
-
شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی سیروان شاولە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە مەهاباد