دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فایەق قادرزاده و ڕەسوول پوورخزری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٢٩ی دیسامبەری ١٤٠٣) فایەق قادرزادە، لاوی ٢٢ ساڵان و شۆفیری تەکسی، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی لە مەهاباد دەستبەسەر کراوە.
هەر هەمان ڕۆژ ڕەسوول پوورخزرییش لە ماڵەکەی خۆی لە شاری شنۆ بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
دوای دەستبەسەرکردنی ئەم دوو کەسە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی کوردستان لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا گەیشتە لانیکەم ٢١ هاووڵاتی و چالاکوان کە لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار، مەهاباد و کرماشان دەستبەسەر کراون. ئەم کەسانە کە هەرهەموویان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەکانی دامودەزگا ئەمنییەکان لە شارەکانی ورمێ و کرماشان.