دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئومێد فەقێ حسەینزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١١ی فێبرییەی ٢٠٢٥) ئەم هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ساتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە.